پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسای قەرزی ناوخۆ و دەرەکی په‌سه‌ندكرد

  2020-06-24 16:09      107 جار بینراوە        کۆمێنت
دانیشتنێكی‌ پێشووی‌ پەرلەمانی عێراق

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24ی‌ حوزه‌یران، پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 168 پەرلەمانتار کۆبووەوە و پرۆژەیاسای "قەرزکردنی ناوخۆ و دەرەوە بۆ پارەدارکردنی کورتهێنان لە ساڵی 2020" په‌شه‌ندكرد.
بەگوێره‌ی‌ یەکێک لە خاڵەکانی پرۆژەیاساکە: نابێت قەرزکردنەکە لەدەرەوە لە پێنج ملیار دۆلار زیاتر و لە ناوەوەش نابێت لە 15 تریلیۆن دینار زیاتر بێت.
هۆکاری قەرزکردنەکە وەک لە پرۆژەیاساکەدا روونکراوەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ "دواکەوتنی ناردنی بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2020، بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە جیهان، دابەزینی نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو، کە ئەمانە هۆکاربوون بۆ ئەوەی حکومەتی عێراق تووشی زەحمەتی بێت لە پارەدارکردنی خەرجیی گشتی، (قەرزەکە) لەپێناو ئاسانکارییە بۆ پارەدارکردنی خەرجییە پێویستەکان".

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو