نەخۆشخانەكانی عێراق توانای وەرگرتنی تووشبووانی كۆرۆنایان نەماوە

  2020-06-24 20:02      122 جار بینراوە        کۆمێنت
یەکێک لەنەخۆشخانەکانی تایبەت بەکۆرۆنا لەعێراق

نەخۆشخانەكانی عێراق توانای وەرگرتنی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنایان نەماوەو ئەگەر كۆمەك نەكرێن عێراق رووبەڕووی قەیرانی مرۆیی دەبێتەوە.
حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند بەهۆی زۆری ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، نەخۆشخانەكان توانای وەگرتنی بەركەووتووانی پەتاكەیان نەماوە.
وتیشی: كەرتی تەندروستی عێراق بە توانایەكی كەمەوە ڕووبەڕووی ئەو پەتا كوشندەیە بۆتەوەو ئەگەر كۆمەكی نێودەوڵەتی نەكرێن عێراق ڕووبەڕووی قەیرانی مرۆیی دەبێتەوە.
تەمیمی بەڵێنی ئەوەشیدا كە پارچە زەویەك دەدرێتە ئەو كارمەندانەی كەرتی تەندروستی كە لەنەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا كاردەكەن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو