زیدان: رامۆس سەركردەی ئێمەیە

  2020-06-25 12:19      78 جار بینراوە        کۆمێنت

لەیارییەكەی شەوی رابردووی نێوان  یانەی ریاڵ مەدرید و ریاڵ مایۆركا، یانەی ریاڵ توانی بەتۆماركردنی 2گۆڵی بێ بەرامبەر بگەڕێتەوە بۆ پێشەنگی خولەكە.
دوابەدوای یارییەكەش زەینەدین  زیدان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ستایشی یاریزانەكانی كرد و رایگەیاند: ئێمە بەرگرییەكی باشمان كرد، توانیمان خاوێنی گۆڵەكەمان بپارێزین، بەڵام 4 بردنەوەی لەسەر هیچ هێشتا هیچی بە ئێمە نەداوە.
هاوكات ستایشی گۆڵەكەی رامۆسی كردو وتی: ئەو سەركردەی ئێمەیە زۆر مەشقی كردوە تاوەكو توانی ئەو گۆڵە بەلێدانی راستەوخۆ بكات،ڤارانیش هەموو یاریەكان بە باشی یاری كردووە.
شەوی رابردوو یانەی ریاڵ مەدرید توانی 2-0 لە یانەی ریاڵ مایۆركا بباتەوەو هەردوو گۆڵەكەش لەلایەن  رامۆس و ڤینسیۆس تۆماریان كرا.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو