لە گەرمیان سێ تووشبووی تری‌ کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

  2020-06-25 17:32      100 جار بینراوە        کۆمێنت
تەندروستی گەرمیان، داوا لە ھاووڵاتییان دەکات مەترسییەکان بەھەند وەربگرن

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌مه‌ 25ی‌ حوزه‌یران، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی گەرمییان رایگەیاند، سێ تووشبووی تری‌ کۆرۆنا لە گەرمیان گیانیان لەدەستدا کە دووانیان ژن و ئەوەی تریشیان پیاوێکە.

دەقی راگەیەندراوەکە:

3 نەخۆشی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ 3 نەخۆشی کۆرۆنا لە گەرمیان گیانیان لەدەستدا، سەرباری چارەسەری پێویست و بەستنی ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد.

دوو نەخۆشەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ گیانیان لەدەستدا، لە رەگەزی مێن و تەمەنیان سەرووی 60 ساڵە، پاش چارەسەر و بەستنی ئامێری ھەناسەدانی دەستکردیش، بەڵام بە کاریگەریی سەختی نەخۆشییەکەیان گیانیان لە دەستدا.

نەخۆشێکی دیکە لە رەگەزی نێر، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا، سەرباری بەستنی ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد بۆی.

تەندروستی گەرمیان ھاوخەمی خێزانی ئەو سێ ھاووڵاتییە کۆچکردووەیە، داواش لە ھاووڵاتییان دەکات کە پابەندی رێنماییەکان بن و مەترسییەکان بەھەند وەربگرن و بەتایبەتیش پابەندی خۆپارێزیی و رێنماییە نوێکانی ژوری ئٔۆپراسیۆنەکانی ئیدارەی گەرمیان بن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو