کازمی گۆڕانکاری لە 9 پۆستی باڵادا دەکات

  2020-06-27 09:57      142 جار بینراوە        کۆمێنت

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە بە راسپاردنی خالید عوبێدی، بۆ پۆستی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی، قاسم ئەعرەجی، بۆ پۆستی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی و فالح فەیازیش بۆ پۆستی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی.
باسم عەلی ئەسیر، بۆ پۆستی بەڕێوەبەری بانکی رەشید، حەیدەر حەسەن شەمەری بۆ پۆستی سەرۆکی دیوانی وەقفی شیعی و نایل عەبدولهادی بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی دیارکراون.
محەمەد عەبدول سادە و عادل سەلمان لەدەستەی راگەیاندن و ئەیاد مەحمود هادیش بۆ پۆستی سەرۆکی دەستەی گشتی خانەشینی راسپێردراون.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو