رێكخراوی تەندروستی جیهانی: شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا زۆر مەترسیدار دەبێت

  2020-06-27 15:58      147 جار بینراوە        کۆمێنت

رێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشدارییدا پێدەچێت شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا هاوشێوی ئەنفلۆنزای ئیسپانیا بێت، كە ٥٠ ملیۆن كەس گیانیان لەدەستدا.
رانێیری گویرا جێگری بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند: وەك پێشتر پێشبینی كرابوو، ڤایرۆسی كۆرۆنا هاوشێوەی ئەنفلۆنزای ئیسپانیا، پەرە بەخۆی دەدات، وتیشی: ئەنفلۆنزای ئیسپانی لەوەرزی هاویندا نەما، بەڵام دواتر بەشێوەیەكی فراوان و دڕاندانەتر لەمانگەكانی ئەیلول و تشرینی یەكەم لەو وڵاتەدا بڵاوبووەوەو بەهۆی شەپۆلی دووەمییەوە، نزیكەی ٥٠ ملیۆن كەس گیانیان لەدەستدا.
ئەنفلۆنزای ئیسپانیا لەساڵی ١٩١٨ سەریهەڵداو تا ساڵی ١٩٢٠ بەردەوامبوو و بەهۆیەوە نزیكەی ٥٠ ملیۆن كەس گیانیان لەدەستدا.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو