نرخی نەوتی خاو دابەزی

  2020-06-28 17:36      208 جار بینراوە        کۆمێنت

بەهۆی زیادكردنی بڕی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریكاو زیادبوونی حاڵەتەكانی تووشبوون بەكۆرۆنا لەئەمریكا و چین، نرخی نەوت لەبازارەكانی جیهان دابەزی. 
بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٤٠ دۆلارو ٧٣ سەنت لەبازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوە كرا، هۆكارەكەشی بۆ دووبارە زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لەئەمریكاو چین و زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت لەئەمریكا دەگەڕێتەوە لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو تۆماركردنی زۆرترین حاڵەتەكانی تووشبوون لەئەمریكا، نرخی نەوت لەبازارەكانی جیهاندا بۆ كەمتر لە٣٠ دۆلار دابەزی، هەر بۆیە ئۆپیك پڵەس ڕێككەوتنێكی سەبارەت بەكەمكردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت ئیمزا كردو بەپێی ڕێككەوتنەكە وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت رۆژانە بەبڕی (٩ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بەرمیل) بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەكەنەوە، ئەو رێككەوتنە تائێستا كاریگەرییەكی باشی هەبووەو نرخی نەوتی بە بڕی ١٠ دۆلار بەرزكردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو