سەرجەم هاوڵاتیانی هەرێمی باڤاریای ئەڵمانیا تێستی كۆرۆنایان بۆ دەكرێت

  2020-06-28 18:15      99 جار بینراوە        کۆمێنت

هەرێمی باڤاریای ئەڵمانیا خۆی ئامادە دەكات بۆ هەڵمەتێكی فراوانی تێستی كۆرۆنا بۆ سەرجەم هاوڵاتیانی خۆی بەچاوپۆشین لەوەی گومانی لەسەر هەبێت یان نا، وەزیری تەندروستی ئەو هەرێمەش دەڵێ ئەم هەڵمەتە دەبێ لەلایەن سەرجەم هاوڵاتیانەوە پێشوازی لێبكرێ تەنانەت ئەگەر هاوڵاتیەكە هیچ كێشەیەكی تەندروستیشی نەبێت. جەختیشیكردەوە ئەو هەڵمەتە لەكۆمپانیاكانی وەبەرهێنانی گۆشت و كوشتارگەكانەوە دەستپێدەكات و بڕی پارەی تێچوشی لەسەر حكومەتی فیدرلی دەبێت.
"شپیگل"ی ئەڵمانی بڵاویكردەوە "میلانی همل"ی وەزیری تەندروستی هەرێمی باڤاریا ئاشكرایكرد هەر هاوڵاتیەكی هەرێمی باڤاریا لەدواڕۆژدا دەبێ تێستی كۆرۆنای بۆ بكرێت و ئەو پرۆسەیەی ناونا "هێرشی كۆرۆنا" ئەم تێستەش لەلایەن حكومەتی فیدرالیەوە بودجەی بۆ تەرخان دەكرێت و ناهێڵن قورساییەكەی بكەوێتە سەر بیمەی تەندروستی، تێستەكە لەسەر ئاستی ئەڵمانیا ئەنجام ئەدرێت بەڵام دەستپێكی ئەو تێستە لەهەرێمی باڤاریا وە دەستپێدەكات.
وەزیری تەندروستی فیدرالیش"یەنس سبان"بەر لەچەند هەفتەیەك ڕایگەیاند چەند ئەگەرێكی دەرچوون لەو مەترسیانە هەیەو بڕی تێچوونیشی خستەڕوو، لەو ڕاپۆرتەدا كوشتارگەو كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی گۆشت لەو هەرێمەدا هاوشێوەی شاری"گوترسلە"یەو چەندین كارگەو كۆمپانیاو كوشتارگەی ئاژەڵ لەهەرێمی باڤاریا تێستیان بۆدەكرێت، بەپێی داتاكانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمەكە 110كەس كەلە 51 كوشتارگەی ئاژەڵ دا تێستیان بۆ كراوە دەركەوتوە تووشی كۆرۆنا بوون، كاربەدەستانی تەندروستی باڤاریا پێیانوایە ئەم تێستە باشترین هەڵمەتە بۆ ئابڵوقەدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:
س"شپیگل

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو