تەندروستی ئێران: رەنگە كۆرۆنا دوو بۆ سێ ساڵی دیكە بەردەوام بێت

  2020-06-28 22:42      125 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند رەنگە ڤایرۆسی كۆرۆنا دوو بۆ سێ ساڵی دیكە بەردەوام بێت.
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لەلێدوانێكیدا رایگەیاند بەپێی ئەو ئەزموونەی كە لەپەتای دیكە هەبووە، رەنگە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا دوو بۆ سێ ساڵی دیكە بخایەنێت.
ئەمە لەكاتێكدایە كە وەزیری تەندروستی ئێران رایگەیاندبوو لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 2489 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 144 تووشبووش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە ، بەمەش كۆی ژمارەی تووشبوان لەو وڵاتە گەیشتە 222 هەزارو 669 كەس و ژمارەی ئەوانەی گیانیشیان لەدەستداوە گەیشتۆتە 10 هەزارو 508 كەس.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو