حكومەتی هەرێم: لەرۆژانی قەدەغەی هاتووچۆو پشووی فەرمانگەكاندا دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت

  2020-06-28 22:53      106 جار بینراوە        کۆمێنت

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند له ماوەی‌ رۆژانی قەدەغەی هاتووچۆ و پشووی دامودەزگا فەرمییەكاندا دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت.
دەقی راگەیەندراوەكە:
راگەیاندراوێك لە گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان
له ماوەی‌ رۆژانی قەدەغەی هاتووچۆ و پشووی راگەیاندراوی دامودەزگا فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان، ستافی وەزیران و ئەو فەرمانبەرانەی كە زۆر پێویستن دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن و پرۆسەی دابەشكردنی مووچەش بە پێی ئەو لیستەی كە وەزارەتی دارایی و ئابووری رادەگەیەنێت بەردەوام دەبێت. لە هەر چوار پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان ئاسانكاری بۆ ئەم مەبەستە فەراهەم دەكرێت.
داوا لە سەرجەم هاووڵاتییانی كوردستان دەكەین لە پێناو سەلامەتی و تەندروستیی خۆیان و خێزانەكانیان پابەندی رێنماییەكانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بن.

د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان
٢٠٢٠/٦/٢٨

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو