پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

  2020-06-29 09:49      90 جار بینراوە        کۆمێنت

پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و بەپێی کارنامەی کۆبونەوەکە، لەبارەی دو تەوەرەوە گفتوگۆ دەکرێت.
بەپێی کارنامەی کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان، لەتەوەری یه‌كه‌مدا، ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه ‌بڕیاری (پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌یاساو پێشنیازه‌بڕیار له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به‌ده‌ر له‌حوكمی مادده‌ی (82)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (97،96،93،91،90) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان بەڕێوەدەچێت.
لەتەوەری دوەمیشدا خولی به‌هاره‌ى ساڵی دوه‌م له‌خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانى كوردستان درێژدەکرێتەوە، به‌پێی بڕگه‌ی چواره‌م له‌مادده‌ى (7)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو