پارێزگاری سلێمانی دوایین پێشهاتەكانی كۆرۆنا ئاشكرا دەكات
د.هەڤاڵ ئەبوبەكر بۆ (PUKnow): بەرنامەی قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتیمان نییە

  2020-06-29 15:21      1171 جار بینراوە        کۆمێنت


پارێزگاری سلێمانی ئاشكرایدەكات، رێكارەكان بەباشی بەڕێوەدەچن و ئەگەر هاووڵاتیان لەسەر خۆپارێزیی بەردەوامبن بەدووری دەزانین كەرەنتینی گشتی و قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنین.
د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بە(PUKnow)ی راگەیاند: سەیری ئاماژە تەندروستییەكان دەكەین لەم دۆخەی ئێستادا، بەتایبەت ئەو رێكارانەی گرتوومانەتەبەر، پێمانوایە ئەگەر هاووڵاتیان لەسەر خۆپارێزی و تاكپارێزی بەردەوامبن، ئێمە لەسەر رێكارەكانی ئێستامان بەردەوامدەبین، چونكە تائێستا ئەنجامی باشی هەبووەو باشتریش دەبێت.
روونیشیكردەوە، رێژەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەبەراورد بەهەفتەكانی رابردوو بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزیوە، بۆیە لەئێستادا بەرنامەی قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی و كەرەنتینمان نییە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، رۆژانەو بەبەردەوامی وەك لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی لەپەیوەندیدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی تەواوەتی ئەو پەتایە.

ئامادەكردنی: رەنجدەر بەهادین

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو