وەفدێكی یەكێتی بەسەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی سەردانی كۆمەڵی ئیسلامی دەكات

  2020-06-29 18:49      140 جار بینراوە        کۆمێنت

وەفدێكی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی لەشاری هەولێر لەگەڵ وەفدێكی كۆمەڵی ئیسلامی بەسەرۆكایەتی مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كۆبووەوەو پێشهاتە سیاسی و سەربازی و ئابوورییەكانی هەرێم و عیراق و ناوچەكەیان تاووتوێكرد.
ئەمڕۆ دووشەممە (29/6/2020) وەفدێكی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی و ئەندامیەتی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و د.سۆران جەمال تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی و ئاراس شێخ جەنگی ئەندامی سەركردایەتی لەشاری هەولێر سەردانی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستانیان كردو لەلایەن مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی و ژمارەیەك لێپرسراوی باڵای ئەو حزبە پێشوازییان لێكرا.
لەدیدارێكدا هەردوولا گفتوگۆیان كرد لەبارەی پێشهاتە سیاسی و سەربازی و ئابوورییەكانی هەرێم و عیراق و ناوچەكەو چۆنیەتی چارەسەركردنی ئەو رەوشەی دووچاری هەرێمی كوردستان هاتووە.
بەپێی زانیارییەكانیش دوای ئەو گۆڕانكارییانەی هاتوونەتە پێش یەكێتی دەیەوێت بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان دەرچەیەك بدۆزرێتەوە بۆ دەربازبوون لەو رەوشەی دووچاری هەرێمی كوردستان بووەتەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو