‎كۆسرەت رەسوڵ پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی مام ئەحمەد مەمەند ئاوا دەكات

  2020-06-29 19:28      98 جار بینراوە        کۆمێنت

‎كۆسرەت رەسوڵ عەلی ‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی كۆچی دوایی خانەوادەی مام ئەحمەد مەمەند ئاوا، پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی كۆچكردوو دەكات.
دەقی پرسەنامەكە...
‎بەڕێزان خانەوادەو كەسوكاری مام ئەحمەد مەمەند ئاوا 
‎بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەو تێكۆشەری دێرین مام ئەحمەد مەمەند ئاوا ناسراو بە مام ئەحمەدە خۆڵە پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاكانی ١٩٧٦ و شۆڕشی نوێی گەلەكەمانم بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی ئێوەو خانەوادە تێكۆشەرەكەتان دەكەم، هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشی هەموو لایەك بێ، خوای گەورە كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادبكات و سەبووری بەهەموومان بدات.
كۆسرەت رەسول عەلی 
‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو