شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی مام ئەحمەد مەمەند ئاوا دەكات

  2020-06-29 20:29      107 جار بینراوە        کۆمێنت

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی كۆچی دوایی مام ئەحمەد مەمەند ئاوا پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی كۆچكردوو دەكات.
دەقی پرسەنامەكە...
بەڕێزان خانەوادەی كەسایەتی كۆمەڵایەتی و پێشمەرگەی دێرین مام ئەحمەد مەمەند ئاوا
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەو تێكۆشەری دێرین و نیشتمانپەروەرو قوتابی رێبازی مام جەلال و كوردایەتی مام ئەحمەد مەمەند ئاوا ناسراو بە ( مام ئەحمەدە خۆڵە )م پێگەیشت. بۆ ئەو كۆچ و خەسارەتە مەزنە بۆ یەكێتی، پرسەو سەرەخۆشی خۆمتان پێڕادەگەیەنم و بەشداری خەم و دڵتەنگیتانم .
مام ئەحمەد مەمەند ئاوا، كەسایەتی كۆمەڵایەتی تێكۆشەرو پێشمەرگەیەكی دێرینی سەرەتاكانی شۆڕشی نوێ بوو. لەساڵی ١٩٧٦ ژیانی شاخ و خەباتی لەپێناو نەتەوەكەی هەڵبژارد. مام ئەحمەد مەمەند ئاوا وێڕای ژیانی خۆی كەبەخشی بەشۆڕش، ئازیزترین كەسی بەشۆڕش و نیشتمان بەخشی كە كاكە عەلی كوڕی بوو كە لەپێناو نیشتمان شەهیدبوو. لەدەستدانی كەسایەتییەكی نیشتمانپەروەرو تێكۆشەرێكی دێرین و دڵسۆزو خەمخۆر بۆ گەل و نیشتمان داخ و كەسەرێكی سەختە، هیواخوازم ئەم كۆستە دواخەم و ناخۆشیتان بێت و رۆح و رەوانی هەڤاڵی تێكۆشەرم شادبێت. 
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد 
كارگێڕی مەكتەبی سیاسی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو