دواین ئاماری توشبوانی كۆرۆنا له‌جیهان

  2020-06-30 09:57      90 جار بینراوە        کۆمێنت

ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان گه‌یشته‌ 10 ملیۆن و 412 هه‌زار و 421 توشبو، له‌نێویاندا 508 هه‌زار و 228 مردن هه‌یه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا 5 ملیۆن و 668 هه‌زار و 668 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌.
به‌گوێره‌ی ریزبه‌ندی داتاسه‌نته‌ری جیهانی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌مریكا به‌تۆماركردنی 2 ملیۆن و 681 هه‌زار و 811 توشبو، 128 هه‌زار و 783 گیانله‌ده‌ستدان له‌پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی وڵاتانی جیهان دێت، بڕازیلیش به‌پله‌ی دوه‌م دێت و ملیۆنێك و370 هه‌زار و 488 توشبوی كۆرۆنا له‌و وڵاته‌ تۆماركراوه‌ كه‌ له‌نێویاندا 58 هه‌زار و 385 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
روسیاش له‌ریزبه‌ندیه‌كه‌دا پله‌ی سێیه‌می گرتوه‌ و 641 هه‌زار و 156 توشبو تۆماركراوه‌ كه‌ 9 هه‌زار و 166 كه‌سیان گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌، هیندستانیش كه‌ له‌ریزبه‌ندی چواره‌مدایه‌، 567 هه‌زار و 536 توشبوی كۆرۆنا تۆماركراوه‌ كه‌ 16 هه‌زار و904 توشبو گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.
بریتانیا و ئیسپانیا و پیرۆ و چیلی به‌پله‌ی پێنجه‌م و شه‌شه‌م و حه‌وته‌م و هه‌شته‌م دێن، ئێرانیش به‌تۆماركردنی 225 هه‌زار و 205 توشبوی كۆرۆنا ریزبه‌ندی ده‌یه‌م وڵاتی جیهانی گرتوه‌.
وڵاتی عێراق له‌ریزبه‌ندی 32هه‌مین ووڵاتی جیهاندایه‌، 47 هه‌زار و 151 توشبوی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، هه‌زار و 839 كه‌سیش به‌وهۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا 22 هه‌زار و 974 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌.
ڤایرۆسی كۆرۆنا، نه‌خۆشیه‌كی كوشنده‌یه‌ و مانگی 12ی ساڵی 2019 له‌شاری وهانی چین سه‌ریهه‌ڵدا و تاوه‌كو ئێستاش سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهانی گرتوه‌ته‌وه‌، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتو تیمێكی پزیشكی ره‌وانه‌ی چین بكات بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه‌كه‌.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو