وەزارەتی پەروەردە لەبارەی گۆڕینی وادەی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی روونكردنەوە دەدات

  2020-07-01 11:16      166 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی پەروەردە رەتیدەكاتەوە گۆڕانكاری لە كاتی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی دا كرابێت و دەڵێت: لە كاتی خۆیدا تاقیكردنەوەكان ئەنجامدەدرێن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 1-7-2020، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەكانی وەزارەتی پەروەردەی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان لەروونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكرد، كە دوێنێ شەو  30-6-2020، هەندێك پەیج نوسراوێكی شێوێندراو و تەزویریان بەناوی وەزارەتمان بڵاوكردەوە سەبارەت بە دواخستنی تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی12ی ئامادەیی، بەهەموو لایەك رادەگەیەنین ئەو نووسراوە راست نییە و لە كاتی خۆیدا تاقیكردنەوەكان ئەنجامدەدرێن.
لە روونكردنەوەكەدا ئەوەش هاتووە، كە "داواكارین مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران و خانەوادەكانیان هەواڵ و بڕیارەكانی وەزارەت لە كەناڵە میدیاییە فەرمیەكانی وەزارەت وەربگرن كە بریتین لە كەناڵی ئاسمانی پەروەردەیی و وێب سایتی وەزارەت و چەناڵی فەرمی وەزارەت لە ڤایبەر و پەیجی فەرمی وەزارەت لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك كە ناسێنراوە لەلایەن كۆمپانیای فەیسبووك.
ئاشكراشیكردووە كە "دەربارەی ئەو پەیج و ئەكاونتە فەیكانەش كە هەواڵی نادروست بڵاودەكەنەوە و كاریگەری خراپ لەسەر دەرونی قوتابیان دادەنێن لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار هەماهەنگیمان هەیە بۆ روبەروكردنەوەیان بە دادگاكان".

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو