هاوسەرۆكی یەكێتی: لەگەڵ گۆڕان لەسەر چەند بابەتێكی گرنگ گفتوگۆمان كرد

  2020-07-01 15:22      151 جار بینراوە        کۆمێنت
لایەنێك لەسەردانەکە

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی رایگەیاند لەگەڵ عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی و لێپرسراوانی تری باڵای بزوتنەوەكە كۆبووینەوه و  دەربارەی چاككردنی دۆخی بژێوی هاووڵاتیان و چەند بابەتێكی تری گرنگ گفتوگۆمان كرد.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ وەفدێكی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتی لاهور شێخ جەنگی گەیشتە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان و  لەگەڵ عومەر سەید عەلی ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و بەشێك لەئەندامانی خانەی راپەڕاندن كۆبوونەوە.
لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە "ئەمڕۆ سەرۆكایەتی وەفدێكی باڵای یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان-م كرد بۆ لای بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی، لەگەڵ بەڕێز عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی و لێپرسراوانی تری باڵای بزوتنەوەكه كۆبووینەوه .
لەبەشێكی دیكەی نووسینەكەیدا دەڵێت "دەربارەی چاككردنی دۆخی بژێوی هاووڵاتیان و، بارودۆخی گشتی هەرێمی كوردستان، و پەیوەندییەكانی هەردوولا و چەند بابەتێكی تری گرنگ گفتوگۆمان كرد".

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو