لەسبەینێوە گەنمی جوتیارانی زەوییە مەتفاكانی كەركوك و ناوچە كوردستانییەكان وەردەگیرێن

  2020-07-01 16:35      124 جار بینراوە        کۆمێنت
دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراكسیۆنی یەكێتی

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند ئەو جوتیارانەی زەوییەكانیان لە دەرەوەی پلانی كشتوكاڵییەو زەوییە مەتفاكان و ئەوانەی بەڵگەی یاسایی نەگەڕاوەتەوە بۆ خاوەنەكانیان، لە سبەینێوە دەتوانن پەیوەندیی بەلایەنە پەیوەندیدارەكانەوە بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی بەرھەمەكانیان.
دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەراگەیەندراوێكدا بۆ جوتیارانی كەركوك‌و ناوچە كوردستانییەكان رایگەیاند "دوای ھەوڵ و بەدواداچوونە بەردەوامەكانمان بۆ وەرگرتنی گەنمی ئەو جوتیارانەی زەوییەكانیان لە دەرەوەی پلانی كشتوكاڵییەو زەوییە مەتفاكان و ئەوانەی بەڵگەی یاسایی نەگەڕاوەتەوە بۆ خاوەنەكانیان، ئەمڕۆ لە نووسراوێكی بەپەلەدا بەڕێز وەزیری كشتوكاڵ داوای لە وەزارەتی بازرگانی كردووە تەواوی بەرھەمی گەنمی ئەو جوتیارانەش وەربگیرێن".
هەر لەڕاگەیەندراوەكەدا دیلان دەڵێت "جوتیاران لە سبەینێوە دەتوانن پەیوەندیی بەلایەنە پەیوەندیدارەكانەوە بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی بەرھەمەكانیان".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران سوپاسی هەریەك لە حاكم سالار وەزیری داد و مامۆستا عەزیز سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی كۆمار دەكات كە بەردەوام لەسەر خەت بوون بۆ گەیشتنە ئەنجامێكی باش لەم پرسەدا.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو