وتەبێژی حكومەت: مانگی داهاتوو بەپێی ئەو داهاتەی لەبەر دەستە مووچە دابەش دەکەین

  2020-07-01 18:07      160 جار بینراوە        کۆمێنت
جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند پڕۆژە یاسایی چاكسازی چووە بواری جێبەجێكردن و لەئاییندەیەكی نزیكدا وەفدی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات.
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم كۆبۆوەو دوای كۆبوونەوەكەش لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند ئەمڕۆ پڕۆژە یاسایی چاكسازی بەكۆی دەنگ پەسەندكراو چووە بواری جێبەجێكردنەوە.
وتەبێژی حكومەت باسی لەوەشكرد لەكۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا یەكێك لەتەوەرەكان باسی پەیوەندی هەرێم و بەغدا كراو بڕیاریشە لەئاییندەیەكی نزیكدا وەفدی هەرێم بۆ بەدەستهێنانی شایستە داراییەكان لەچوارچێوەی دەستووردا بچێتەوە بەغدا.
ئاماژەی بەوەشكرد كە بەڕێوەبەرایەتییەكانی خانەنشینی یەكدەخرێن و لە داهاتوویەكی نزیكدا یەك بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشین دەبێت و پەیڕەوی بۆ ئامادە كراوە و هەفتەی داهاتوو ناوەندی یاسایی ئەنجومەنی وەزیران پێداچوونەوەی كۆتایی بۆ دەكەن.
گفتوگۆشكراوە لەسەر گەڕانەوەی هەموو باجی كۆمپانیاکان بۆ حكومەت و پڕۆژەی كاری كەرتی تایبەت و گشتیش پەسەندكرا، هەروەها كار لەسەر ئەوە كراوە لیستی میراتگری كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و راگیراوانی سیاسی بە پێی سیستەمی بایۆمەتری رێكبخرێتەوە.
لەبارەی مووچەی مانگی داهاتووشەوە ئەو وتی: بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستمانەو بەپێی ئەو توانایەی كە حكومەت هەیەتی مووچە دابەش دەكەین.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو