كۆسرەت رەسوڵ پرسەنامەیەك ئاراستەی هەڤاڵ مستەفا سوور دەكات

  2020-07-01 20:08      145 جار بینراوە        کۆمێنت
‎كۆسرەت رەسوڵ عەلی

برای بەڕێزم كاك مستەفا سووری ئێنەیی
‎زۆر بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی (محەمەد)ی كوڕی جەنابتم بیست، كە بە كارەساتێكی دڵتەزێن و بەڕووداوی هاتووچۆ كۆچی دوایی كرد، دڵگران و خەمبار بووم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خۆتان و خانەوادە تێكۆشەرو قارەمانەكەتان دەكەم، هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشی هەموولایەك بێت و خوای گەورە كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات، سەبووری هەموو لایەك بدات.

‎كۆسرەت رەسوڵ عەلی
‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی 
‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو