‎له‌هه‌رێمی‌ كوردستان 6 كه‌سی‌ تر به‌هۆی‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا‌و 223 كه‌سیش چاكبوونه‌وه‌

  2020-07-01 20:15      138 جار بینراوە        کۆمێنت
223 تووشبوو چاکبوونەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند 259 کەسی‌ تر له‌هه‌رێم تووشی‌ كۆرۆنا بوون و شەش کەسی تر بە به‌هۆی‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.  
لە راگەیه‌ندراوی 24 کاتژمێری وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە تووشبوون، گیانلەدەستدان و چارەسەرکراوانی کۆرۆنا هاتووە، دوو هەزار و 312 پشکنین ئەنجامدراون کە 773 پشکنین لە هەولێر، 675 پشکنین لە سلێمانی، 556 پشکنین لە دهۆک و 252 پشکنین لە گەرمیان، 56 پشکنین لە هەڵەبجە. 
لە کۆی ئەو ژمارە پشکنینە 259 تووشبووی نوێ تۆمارکراون کە 92 تووشبوو لە سلێمانی، 69 تووشبوو لە گەرمیان، 80 تووشبوو لە هەولێر و 18 تووشبوو لە هەڵەبجە. 
هاوکات 223 تووشبوو چاکبوونەتەوە کە 169 تووشبوویان لە سلێمانین و لە ماوەی 14 رۆژدا چاکبوونەتەوە. شەش تووشبووش گیانیان لەدەستداوە کە سیانیان لە سلێمانی، یەک تووشبوویان لە گەرمیان، یەک تووشبوویان لە راپەڕین و یەک تووشبوویان لە هەولێرن.
تائێستا بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان شەش هەزار و 403 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، دوو هەزار و 78 کەسیان چاکبوونەتەوە و 213 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو