ئه‌وروپا به‌نیازه‌ سزای‌ توركیا بدات

  2020-07-01 21:23      117 جار بینراوە        کۆمێنت
دانیشتنەكە لەسەر داواكاری فەرەنسا بەڕیوەدەچێت

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 1ی‌ ته‌موز، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگه‌یاند، 13ی ئەم مانگە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا لەبارەی هەنگاوەكانی ئەم دواییەی توركیا كۆدەبنەوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز له‌و رووه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ جان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەكەی ئاشكرایكرد: لە كۆبوونەوەی 13ی ئەم مانگەی وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپادا تاوتوێی سەپاندنی سزای نوێ بەسەر توركیادا دەكەن و وتیشی: دانیشتنەكە لەسەر داواكاری فەرەنسا بەڕیوەدەچێت و تایبەتە بە پرسی توركیا.
لۆدریان ئاماژەی ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕوو، پێشتریش بەهۆی كنە و پشكنینی توركیا لە ناوچە ئابوورییەكەی قوبرس یەكێتی ئەوروپا سزای بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندووە و پێشبینی دەكرێت ئەم جارەش سزای نوێ بەسەریدا بسەپێنێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو