توشبوویەكی دیكەی كۆرۆنا لەچەمچەماڵ گیانیلەدەستدا

  2020-07-02 14:13      119 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ توشبوویەكی دیكەی كۆرۆنا لەچەمچەماڵ گیانی لەدەستداو حەوت توشبووی دیكەش دەستنیشانكرا.
د. فەرهاد محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ  ئاشكرایكرد، تووشبوویەكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە پیاوێكی تەمەن 70 ساڵە و دانیشتووی شاری كەكووكە، بەداخەوە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا، وتیشی : هەر ئەمڕۆ حەوت نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لەچەمچەماڵ دەستنیشانكرا، كە 5 پێنج پیاو  و دوو ئافرەتی تەمەن (68 ، 65، 62، 55، 43، 36، 35) ساڵە كە دوو تووشبوویان دانیشتووی ناحیەی تەكیەی كاكە مەند و ناحییەی سەنگاوە و ئەوانی دیكە دانیشتووی چەمچەماڵن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو