نرخی‌ نه‌وت‌ زیاتر به‌رزبووه‌وه‌

  2020-07-02 15:11      314 جار بینراوە        کۆمێنت
نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت بۆ 42:32 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌

نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ به‌خۆوه‌بینی‌، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی‌ دوێنێ‌ هه‌واڵی‌ دابه‌زینی‌ ئاستی‌ نه‌وتی‌ عه‌مباركراوی‌ ئه‌مریكا بڵاوبووه‌وه‌.
كاتژمێر 3:09ی‌ پاشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2ی‌ ته‌موز، نرخی‌ هه‌ر به‌رمیلێك له‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت بۆ 42:32 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌.
نرخی‌ هه‌ر به‌رمیلێكیش له‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوای‌ تیكساس بۆ 40.14 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: سایتی‌ ئێف ئێكس نیوز توده‌ی‌
ئاماده‌كردنی‌: رێباز زه‌نگه‌نه‌

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو