فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادارده‌كاته‌وه‌

  2020-07-02 15:17      490 جار بینراوە        کۆمێنت
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە كه‌ گەشتە ناچارییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەردەوامی دەبێت‌و ئەو ھاوڵاتیانەی رێگەی گەڕانەوەیان لێگیراوە، لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی گەشتی ناچاریان بۆ ئەنجام دەدرێت.

ئه‌مه‌ دەقی راگەیەندراوەکەیه‌:

دوایی بڕیاری ماوەی درێژکردنەوەی ڕاگرتنی گەشتە نێودەوڵەتی یەکان بۆ گەشتیاری لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق لەلایەن (دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی یەوە).

ئاگاداری ھاوڵاتیانی بەڕێز دەکەین پاڵپشت بە وەرگرتنی ڕەزامەندی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی لەلایەن کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و بە جێ بەجێ کردنی ڕێنماییە تەندروستی یەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەو ھاوڵاتیانەی کە ڕێگەی گەڕانەوەیان لێگیراوە لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی یەوە گەشتی ناچاریان بۆ ئەنجام دەدرێت، وە بۆ زانیاری ھەموولایەک ئەنجامدانی گەشتی ناچاری بە لە چوارچێوەی بڕیاری تایبەتدایە و ھیچ پەیوەندی بە ڕاگرتنی گەشتە نێودەوڵەتی یەکان بۆ گەشتیاری نی یە.

ھیوای سەلامەتی و تەندروست باشی بۆ ھەموولایەک دەخوازین

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو