له عیراق 110 كه‌سی تر به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا، هەزار و 645 كه‌سیش چاكبوونه‌وه
2020-07-02 16:15     127 جار بینراوە      کۆمێنت
هەزار و 645 تووشبوو، ڤایرۆسەکەیان پەڕاندووە
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ه 2ی ته‌موز، وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ئه‌مڕۆی حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنای بڵاویکردەوە‌و رایگه‌یاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و 184 کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون و 110 کەسی تریش بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستدا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه هەزار و 645 تووشبوو، ڤایرۆسەکەیان پەڕاندووە و چارەسەرکراون.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، زۆربەی حاڵەتە تۆمارکراوەکان، لە بەغدا، سەڵاحەدین، سلێمانی، بەسڕە و کەربەلان.
بە تووشبووە نوێیەکانەوە، ژمارەی تووشبووان لە عێراق بۆ 53 هەزار 708 کەس بەرزبووەوە، لەو ژمارەیەش 27 هەزار و 912 کەس چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و 160 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بابەتی زیاتر