هۆكاری‌ دواكه‌وتنی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ عیراق ئاشكراكرا

  2020-07-02 17:19      217 جار بینراوە        کۆمێنت
عیراق پاره‌ی‌ پێویستی‌ بۆ مووچه‌ی‌ سێ‌ مانگی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ له‌ به‌رده‌ستدایه‌

عه‌دنان زورفی‌ ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عیراق، هۆكاری‌ دواكه‌وتنی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ عیراقی‌ ئاشكراكرد.
زورفی‌ له‌لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا كه‌ PUKNOW كۆپییه‌كی‌ ده‌ستكه‌وتووه‌، رایگه‌یاند ئه‌و هه‌واڵانه‌ دوورن له‌ راستییه‌وه‌ كه‌ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن حكومه‌تی‌ عیراق به‌نیازه‌ له‌مه‌ودوا 40 رۆژ جارێك مووچه‌ دابه‌ش بكات.
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی‌ عیراق روونیكرده‌وه‌ كه‌ هۆكاری‌ دواكه‌وتنی‌ مووچه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ چه‌ند رۆژێكی‌ پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ دراوی‌ قورس(دۆلار) بكاته‌ دیناری‌ عیراقی‌، پاش گۆڕینه‌وه‌ی‌ بودجه‌ی‌ تایبه‌ت بۆ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران بۆ دینار، پرۆسه‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ ده‌ستپێده‌كات.
جێی‌ وه‌بیرهێنانه‌یه‌وه‌، رۆژی‌ شه‌ممه‌ی‌ رابردوو، مسته‌فا كازمی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق فه‌رمانیكرد مووچه‌ی‌ مانگی‌ شه‌ش دابه‌ش بكرێت.
پێشتریش مه‌نسور ئه‌لبعێجی‌ په‌رله‌مانتاری‌ سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی‌ قانوون، رایگه‌یاندبوو عیراق پاره‌ی‌ پێویستی‌ بۆ مووچه‌ی‌ سێ‌ مانگی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ له‌ به‌رده‌ستدایه‌، بۆیه‌ سه‌رسوڕمانی‌ خۆی‌ له‌ دواكه‌وتنی‌ مووچه‌ ده‌ربڕی‌.
هاوكات له‌ تۆڕه‌كانی‌ پیه‌وه‌ندی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، ده‌نگۆی‌ ئه‌وه‌ بڵاوبووه‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی‌ عیراق به‌نیازه‌ چل رۆژ جارێك مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكات.

سه‌رچاوه‌: سۆمه‌ریه‌
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: رێباز زه‌نگه‌نه

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو