كێشه‌یه‌كی‌ خێڵه‌كی‌ كوژرانی‌ شه‌ش كه‌سی‌ لێكه‌وته‌وه‌

  2020-07-03 11:18      183 جار بینراوە        کۆمێنت
‌ زۆرێك له‌ عیراقییه‌كان، په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر هۆزو خێڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان

ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ 3ی‌ ته‌موز، سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌منی‌ له‌ پارێزگای‌ زیقاری‌ باشووری‌ عیراق، كوژرانی‌ شه‌ش كه‌سی‌ به‌هۆی‌ كێشه‌یه‌كی‌ خێڵه‌كییه‌وه‌ له‌ قه‌زای‌ شه‌تره‌ راگه‌یاند.
سه‌رچاوه‌كه‌ به‌ ئاژانسی‌ شه‌فه‌ق نیوزی‌ راگه‌یاندووه ‌كه‌ : له‌یه‌كێك له‌ گوونده‌كانی‌ سه‌ر به‌ قه‌زای‌ شه‌تره‌ شه‌ڕێكی‌ خێڵه‌كی‌ روویداوه‌‌و به‌ كوژرانی‌ شه‌ش كه‌س كۆتایی‌ هاتووه‌، هه‌ندێك له‌ كوژراوه‌كان له‌وانه‌ بوون كه‌ هه‌وڵی‌ ناوبژیوانیان دابوو، هه‌ر له‌و رووداوه‌دا چوار ماڵ سووتاوه‌.
پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌منی‌ رایگه‌یاندبوو،‌ له‌كاتی‌ كۆنترۆڵكردنی‌ كێشه‌یه‌كی‌ عه‌شایه‌ری‌ له‌ ناوچه‌ی‌ سوق شیوخ-ی‌ سه‌ر به‌پارێزگای‌ زیقار، پێنج پۆلیس برینداربوون، رووداوه‌كه‌ بووه‌ته‌هۆی‌ بڕینی‌ ئه‌و رێگایه‌ی‌ ده‌چێت بۆ به‌سره‌. 
ناوچه‌كانی‌ باشووری‌ عیراق به‌رده‌وام كێشه‌ی‌ خێڵه‌كی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌خۆوه‌ده‌بینن‌و تێیاندا جۆره‌ها چه‌كی‌ سووك‌و مامناوه‌ند به‌كارده‌هێندرێت، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ زۆرێك له‌ عیراقییه‌كانی‌ باشوور‌و ناوه‌ڕاست، په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر هۆزو خێڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان.

ئاماده‌كردنی‌: رێباز زه‌نگه‌نه‌

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو