مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ هاوخه‌می‌ بۆ مه‌رگی‌ تاقانه‌یه‌كی‌ ئه‌نفال ده‌رده‌بڕێت

  2020-07-04 00:34      213 جار بینراوە        کۆمێنت
یەزدانی مەزن دڵنەواییان بداتەوەو ئەمە کۆتا ناخۆشیان بێت

زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (پەروین سابر شکور) تاقانەی ئەنفال و برازای هەڤاڵ (مەلا کریم شکور) ئەندامی سەرکردایەتی (ی.ن.ک)مان پێگەیشت. 
پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان دەکەین، کە هەمیشە لە قوربانیداندا پێشەنگ بوونە و لە جینوسایدی (ئەنفال)دا ژمارەیەک کەسوکاریان بوونە قوربانی و شەهیدبوون. 
یەزدانی مەزن دڵنەواییان بداتەوەو ئەمە کۆتا ناخۆشیان بێت. 

ڕاگەیاندنی مەکتەبی سیاسی 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 
4/7/2020

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو