نرخی نەوت بەرزبۆوە

  2020-07-04 09:34      612 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ نرخی  نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبۆەو لەئێستادا هەر بەرمیلێك لە سەرو 42 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.
بەیانی ئەمڕۆ شەممە 4-7-2020، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 42دۆلار و 77سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت
هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكی(تەكساس) بە 40دۆلار و 28سەنت فرۆشراوە.
بەڕای شارەزایانی بوارەكە، بەرزبونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە ئاسایكردنەوەی ژیان هەیە لە بەشێكی وڵاتان لەدوای كۆرۆنا و هەروەها بەگەڕخستنەوەی كارگە و شوێنە بازرگانییەكان.
هەروەها هۆكارێكی دیكەی بەرزبونەوەی نرخی نەوت رێكەوتنی وڵاتانی ئۆپیك پڵەس و ڕوسیایە كە بڕیاریانداوە رۆژانە ١٠ملیۆن بەرمیل بەرهەمهێنان كەمبكەنەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو