تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لەكاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت

  2020-07-04 14:27      110 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزیری پەروەردەیی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لەرۆژی 11ی تەموزی 2020 ئەنجام دەدرێت ئاماژەی بەوەشكرد بەشێك لەهۆڵەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بەكاردەهێنین بۆ بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكان.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لەرۆژی 11ی تەموزی 2020 ئەنجام دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەجێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستییەكان تاقیكردنەوەكان بەڕێوەدەچێت و وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوكار دەبێت بۆ باش بەڕێوەبردنی پرۆسەكە.
ئەوەشی خستەڕوو، بەشێك لەهۆڵەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بەكاردەهێنین بۆ بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكان، هەروەها داوا لە كەسوكاری خوێندكارانیش دەكەین هاوكاری باشی خوێندكارەكانیان بن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو