‎كۆسرەت رەسول پرسەنامەیەك ئاراستەی شێخانی تەریقەتی قادری و خانەوادەی شێخ محەمەد كەسنەزانی دەكات

  2020-07-04 17:27      126 جار بینراوە        کۆمێنت

كۆسرەت رەسول عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ‎یەكێتیى نیشتمانیى كوردستان بەبۆنەی كۆچی دوایی شێخ محەمەدی شێخ عەبدولكەریمی كەسنەزانی سەرۆكی تەریقەتی قادری كەسنەزانیپرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی كۆچكردوو دەكات.

دەقی پرسەنامەكە...

‎بەڕێزان: شێخانی تەریقەتی قادری و خزمانی كەسنەزانی ‎خانەوادەو كەسوكاری شێخ محەمەدی شێخ عەبدولكەریمی كەسنەزانی 

‎بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی شێخ محەمەدی شێخ عەبدولكەریمی كەسنەزانی سەرۆكی تەریقەتی قادری كەسنەزانی لەجیهانم بیست، دڵگران و خەمبارم، هاوبەشی ئەو خەمە قووڵەتانم. ‎
شێخ محەمەدی شێخ عەبدولكەریمی كەسنەزانی پیاوێكی قارەمان، دیندارو لەخواترس بوو، لەتەمەنی پڕ بەرەكەتی خۆیدا لەڕێگای ئایین و خواپەرستی و لەڕێگای تەریقەتی قادریەوە لەپاڵ خواپەرستی و تاعەت و عیبادەتدا خزمەتێكی یەكجار گەورەی پێشكەشكردووە، بەداخەوە ئەمڕۆ كۆچی دوایی كرد و بۆشاییەكی یەكجار گەورەی دروستكرد، ئەستەمە شوێنی كەڵەپیاوێكی ئاوا بەئاسانی پڕ بكرێتەوە .
‎بۆ ئەم خەمە قووڵەو لەدەستدانی شێخ محەمەد هاوخەمی قووڵی خۆم دەردەبڕم، داواكارم لەخوای گەورە سەبووری بەهەموومان و شێخ و موریدانی تەریقەتی قادری ببەخشێ و شێخی كۆچكردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت. ‎

كۆسرەت رەسول عەلی ‎

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی

‎یەكێتیي نیشتمانیي كوردستان

4-7-2020

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو