عومەر فەتاح پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی شێخ محەمەد كەسنەزانی دەكات

  2020-07-04 19:31      72 جار بینراوە        کۆمێنت

عومەر فەتاح بەبۆنەی كۆچی دوایی شێخ محەمەد کاسنەزانی، پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی كۆچكردوو دەكات.
دەقی پرسەنامەكە...

بەڕێز / کاک شێخ نەهرۆ شێخ محەمەدی کەسنەزانی و بنەماڵەی بەڕێز شێخ محەمەدی کەسنەزانی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کاک (شێخ محەمەد کاسنەزانی)م پێگەیشت. لەدەستدانی مرۆڤێک وەک (شێخ محەمەد کەسنەزانی) کە پێگەیەکی گەورەی ئایینی و کۆمەڵایەتیان هەبوو، داخێگی گرانەو هەموولایەکی نیگەران و خەمبار کرد.
پرسەو سەرەخۆشیتان ئاراستە دەکەم و خۆم بەهاوبەشی خەمتان دەزانم، لەیەزدانی مەزن داواکارم سەبووریتان بداتەوەو دواناخۆشیتان بێت.
 عومەر فەتاح 
4-7-2020

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو