جەزای سەید مەجید پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی شێخ محەمەد كەسنەزانی دەكات

  2020-07-04 19:42      161 جار بینراوە        کۆمێنت

جەزای سەید مەجید لێپرسراوی مەڵبەندی یەكی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی كۆچی دوایی شێخ محەمەد كەسنەزانی، پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی كۆچكردوو دەكات.
دەقی پرسەنامەكە...
بەرێزان / کاک شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریمی كەسنەزانی
كەسوكارو بنەماڵەو خزمانی كەسنەزانی
بابەت / بروسکەی ماتەمینی
سڵاوێکی گەرم...
بەداخ و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی شێخ محەمەد شێخ عەبدولکریم کەسنەزانی، کەسایەتی دیاری کوردو تەریقەتی قادری و نوێنەری تایبەتی خوا لێخۆشبوو سەرۆک (مام جلال) مان پێگەیشت، بەناوی خۆم و مەڵبەندی یەكی رێکخستنی سلێمانییەوە پرسەو سەرەخۆشی لەکەسوکارو خانەوادەو دەروێشانی تەریقەتی قادری دەکەم.
هەوڵەکانی خوالێخۆشبوو لەتەبایی نێوان ئایینەکان و رێبازە ئیسلامییەکانی بواری سۆفیگەری رەنگدانەوەی هەبووە لەئاشتی و پێکەوەژیاندا، بیرکردنەوەکانی لەبابەتە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان قووڵ و وردبوون ئەمەش تایبەتمەندی ئەو کەسایەتیەی بوو، لەدەستدانی ئەم کەسایەتییە دیارە زیانێکی گەورەبوو بۆ گەلی کوردو سەرجەم پەیڕەوانی سۆفیگەریی قادرییەکان لەهەموو جیهان.
داواکارم لەپەروەردگار گیانی پاکی خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و هاوبەشی خەمتانم.
انا للە وانا الیە راجعون
جەزای سەید مەجید
ئەندامی سەرکردایەتی و
ل. مەڵبەندی (١)ی رێکخستنی سلێمانی
4-7-2020

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو