نرخی لیرەی تورکی بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزی

  2020-07-04 21:02      456 جار بینراوە        کۆمێنت

بەكاریگەری راپۆرتەكەی ئاژانسی فیتچ لەبارەی خراپیی دۆخی ئابووری توركیا، بەهای لیرەی تورکی بۆ کەمترین ئاست لەدوای مانگی ئایارەوە دابەزی، بەجۆرێك بەهای دۆلاری ئەمەریکی گەیشتووەتە 6 لیرەو 88 قوروش.
هاوکات هۆکارێکی دیکەی داکەوتنی بەرچاوی بەهای لیرە، دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان لەمانگی حوزەیراندا کە زیاتر بووە لەپێشبینییەکان و 12.5%ی تۆمارکردووە.
ئاژانسی پلەبەندی ئابووری فیتچ ئاشكرایكردووە، ئەگەری داکەوتنی زۆر هەیە لەتەرازووی دانەوەی قەرزی تورکیاو تاوەکو ئێستا گوشارە دەرەکییەکان لەسەر وڵاتەکە بەردەوامە.

سەرچاوە: ئەلحەدەس

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو