هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی شێخ محەمەد كەسنەزانی دەكات

  2020-07-04 21:27      134 جار بینراوە        کۆمێنت

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بەبۆنەی كۆچی دوایی شێخ محەمەد شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی كۆچكردوو دەكات.
دەقی پرسەنامەكە...

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان 
بەڕێزان/ خانەوادەو بنەماڵەی شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریمی كەسنەزانی 
بە‌ڕێزان موریدان و شوێنكە‌وتوانی تە‌ریقە‌تی قادری کەسنەزانی 
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی ماڵئاوایی یەكجارەكیی زاناو کەسایەتیی ئیسلامیی و رێبەری تەریقەتی قادریی کەسنەزانی جەنابی (شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانیی)م پێگەیشت، بۆ ئەو خەمەتان پرسەو ماتەمینیی قوڵی خۆمتان پێ دەگەیەنم و لەناخەوە هاوبەشی غەم و پەژارەتانم.
شێخ محەمەد كەسایەتییەکی دیاری ئایینی و کۆمەڵایەتی و رێبەرێكی چاكەخوازو ناسراوو كاریگە‌ر بوو، بۆیە لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە بۆ هەمووان، داواكارم لەپەروەردگاری مەزن ئارامیی و سەبووریی بە یەك بەیەكی خانەوادەکەی و خزمان و پەیڕەوانی تەریقەتی قادری ـ كەسنەزانی لەكوردستان‌ و عیراق‌ و جیهان ببەخشێت، ئەوە دوایین غەم و دڵتەنگیتان بێت، رۆحی كۆچكردووش بەبەهەشتیی بەرینی شاد بكات.
ٳنــا لله وانــا ٳلــیــه راجــعــون 
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو