لەئەنجامی بۆردومانی فڕۆكەیەكی نەناسراو بنكەیەكی سەربازی توركیا بەتەواوی خاپووركراو ژمارەیەك ئەفسەری پلە باڵاش كوژراون

  2020-07-05 16:29      562 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرچاوەكانی هەواڵی لیبیا ئاشكرایدەكەن، شەوی رابردوو فڕۆكەیەكی نەناسراو بۆردومانی بنكەیەكی سەربازی توركیای لەناوچی وەتییە لەڕۆژئاوای لیبیا كردووەو بەهۆیەوە ژمارەیەك ئەفسەری پلە باڵای توركیا كورژاون.
رۆژنامەی مەرسەدی لیبی لەزاری لێپرسراوێكی باڵای هێزە ئاسمانییەكانی سوپای نیشتمانیی لیبیا ئاشكرایكردووە، شەوی رابردوو چەند هێرشێكی ئاسمانیی ئەنجامدراوەو بنكەیەكی سەربازی توركیا لەناوچەی عەقبە بن نافعی وەتییە كە دەكەوێتە رۆژئاوای لیبیا كراوەتە ئامانج كەڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو توركیا لەو ناوچەیە جێگیریكردووە.
كەناڵی لیبیا حەدەس-یش لەزاری سەرچاوەیەكی باڵای سەربازییەوە بڵاویكردووەتەوە، ئەو بنكەیە لەلایەن توركیاوە لەچەند رۆژی رابردوودا جێگیركراوەو بنكەكەش تایبەت بووە بەچاودێریكردن و بەرگریی ئاسمانیی بووە لەجۆری (هۆك) بووەو لەماوەی رابردوودا لەژێر چاودێری هێزەكانی سوپای نیشتمانیدا بووە، دەشڵێت: دوێنێ وەزیری بەرگری توركیا ئاگاداركراوەتەوە كەبنكەكەیان ئامادەیە، لەبەرئەوە سوپای نیشتمانی بڕیاریدا ئەو بنكەیە لەناوبەرێت و دوای هێرشەكەی شەوی رابردووش ئەو بنكە توركییە (100%) لەناوبراوەو خاپوور كراوە.

چەند سەرچاوەیەکیش باسیان لەبۆردومانەكەی شەوی ڕابردوو كردووەو پێدەچێت فرۆكەكە فەرەنسی بێت، كەپێشتر چاودێری چڕ کڕاوە لەڕێگای ئاسمان و سەتەلایت و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سیخوری، کە پێدەچێت هەواڵگریی میسری هەماهەنگی کردبێت لەگەڵ فەڕەنسا، ئەم ڕووداوە پێشهاتێکی نوێیە، که ڕەنگە بەلێدانی گورزی ناڕاستەوخۆو پلانی هەواڵگریی تورکیاو ملیشیا هاوپەیمانەکانی هەراسان بکەن لە لیبیا.

سەرچاوە: RT عەرەبی

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو