مەزڵوم كۆبانێ‌: ئۆپراسیۆنێك لەدێرەزوور ئەنجامدەدەین

  2020-07-05 18:47      125 جار بینراوە        کۆمێنت

مەزڵوم كۆبانێ‌ ئاشكرایدەكات، بەمنزیكانە ئۆپراسیۆنێكی فراوان بەدرێژایی رووباری فورات لەدێرەزوور بۆ كێوماڵكردنی تیرۆریستانی داعش ئەنجامدەدەین. 
مەزڵوم كۆبانێ‌ فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" لەكاتی پێشوازیكردن لەژمارەیەك سەرۆك هۆزی پارێزگای رەققە رایگەیاندووە: جموجوڵەكانی داعش لەڕۆژئاڤای كوردستان زیادكردووە بەتایبەت لەدوای هێرشەكانی توركیا بۆ "سەرێ‌ كانی و گرێ‌ سپی"، بۆ ئەو مەبەستەش هێزەكانیان ئۆپراسیۆنەكانیان لەناوچەكە چڕكردووەتەوە، وتیشی: بەبێ‌ راگرتنی شەڕ چارەسەری سیاسی و دانوستانەكان بۆ قەیرانی سوریا سەركەوتوو نابێت و ئاشكراشیكرد، توركیا پێشێلی ئاگربەستی جەنگی كردووە. 
مەزڵوم كۆبانێ‌ ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی سەپاندنی یاسای قەیسەر لەلایەن ئەمریكاوە، ئابووری سوریا زۆرخراپتر بووە، بەڵام هەوڵدەدەن پڕۆژەی وەبەرهێنان ئەنجامبدەن و هەلی كاری زیاتر بڕەخسێنن. 
لەبارەی دانوستانی لایەنە كوردییەكان لەڕۆژئاڤای كوردستان، مەزڵوم كۆبانی جەختیكردەوە لەوەی سەرقاڵی رێكخستنەوەی ناوماڵی كوردن كە كاریگەری باشی لەسەر ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری هەیە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو