بروسكەی ماتەمینی مەكتەبی ڕێكخستن بۆ بنەماڵەی مامە ڕەشەی گەڵاڵی

  2020-07-05 19:46      171 جار بینراوە        کۆمێنت

دەقی بروسكەكە:
بروسكەی ماتەمینی مەكتەبی ڕێكخستن
بۆ بنەماڵەی مامە ڕەشەی گەڵاڵی
بابەت /پرسەنامە
بۆ بەڕێزخانەوادەی حمە ڕەشید محمود قادر ناسراو بە مامەڕەشە
لەناخەوە دڵگرانین بەبیستنی هەواڵی كۆچی دوای تێكۆشەری دێرین و كەسایەتی ناچەی شارەزورو ئەندام و كادری دیاری یەكێتی و ئەندامی مەڵبەند لەمەكتەبەكەمان بۆیە بەناوی لێپرسراوو تەواوی  تەواوی هەڤاڵانی مەكتەبی ڕێكخستنەوە پرسەوسەرەخشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەو بنەماڵەو هاوڕێیان وخۆمان دەكەین بەبۆنەنەی كۆچی دوای مامەڕەشەی تێكۆشەرەوە خۆازیارین ئەمە دواكۆستی بنەماڵە تێكۆشەرەكەیان بێت و ڕۆحی مامەڕەشەش بەبەهەشتی بەرین شادبكات وئارامی سەبوریش بەخانەوادەو بنەماڵە تێكۆشەرەكەیان بدان. 
حمەڕەشید محمود قادر ناسراو بە مامەڕەشە یەكێكە لەتێكۆشەرە دێرینەكانی كوردەواری ولەبنەماڵەیەكی نیشتمان پەروەرو تێكۆشەری ناوچەی شارەزوور هەرلە تەمەنی لاوێتیەوە خولیای كردایەتی بوە كادرێكی دێرین ودیاری  یەكێتی بوە لەسنوری شارەزوردا هەمیشە بەهەڵوێست و دڵسۆزبوە لەئەركەكانیدا ماوەی چەند ساڵێكە لەمەكتەبی ڕێكخستن  ئەندامی مەڵبەند بوە بۆیە لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە لەیەكێتیەكەمان كەوت درود بۆڕۆحی پاكی. 

مەكتەبی ڕێكخستنی 
یەكێتی نیشتمانی كوردستان

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو