لەئێران بەرزترین رێژەی گیان لەدەستدان بەكۆرۆنا تۆماركرا

  2020-07-05 20:23      127 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستی ئێرانی رایگەیاند لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 2 هەزارو 560 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 163 تووشبووش بەڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە. 
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 2 هەزارو 560 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 163 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش بەبەرزترین رێژی گیان لەدەستدان دادەنرێت كە لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا تا ئێستا لەو وڵاتە تۆماركرابێت، بەمەش كۆی ژمارەی توشبوان گەیشتۆتە 240 هەزارو 438 كەس و ژمارەی گیان لەدەستدانیش گەیشتۆتە 11 هەزارو 571 تووشبوو.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو