وەزارەتی دەرەوە: عێراق زۆر كارتی فشاری بەدەستەوەیە بەرامبەر بەتوركیا

  2020-07-05 23:06      161 جار بینراوە        کۆمێنت
لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند عێراق كارتی فشاری زۆری بەدەستەوەیە بەرامبەر بەپێشێلكارییەكانی توركیا، بەتایبەت كارتی ئابووری.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیك-ی راگەیاند عێراق زۆر كارتی فشاری بەدەستەوەیە تا بەرامبەر بەپێشێلكارییەكانی توركیا بەكاریبهێنێت، بەتایبەت لەبواری ئابووریدا، چونكە ئێستا دەیان كۆمپانیای وەبەرهێنانی توركیا لە عێراقن و هەروەها ساڵانە بەبڕی 16 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەیە لەگەڵ توركیا.
سەحاف باسی لەوەشكرد پەنا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەبەن و داوای كۆبوونەوەیەكی بەپەلە دەكەن، هەروەها دەتوانن پەنا بۆ كۆمكاری عەرەبی و رێكخراوەكانی هاریكاری ئیسلامی و چەندین كارتی دیكە بەكار بهێنن.
وتەبێژی  وەزارەتی دەرەوەی عێراق  ئاماژەی بەوەشكرد كە تا ئێستا چاوەڕێی ئەوەن بەگفتوگۆی سیاسی كێشەكانیان چارە بكەن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو