‎كۆسرەت رەسوڵ: شێخ محەمەد خزمەتێكی بەرچاوی بەئایینی پیرۆزی ئیسلام كردووە

  2020-07-06 16:29      227 جار بینراوە        کۆمێنت
‎فۆتۆ: هاوژین شەریف

‎دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە (٦/٧/٢٠٢٠) لەشاری سلێمانی، كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەمەبەستی دەربڕینی هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی شێخ محەمەدی شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی سەردانی ماڵی كۆچكردوو و خزمانی تەریقەتی قادری كرد.
‎لەمیانی سەردانەكەیدا سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی ئاراستەی خانەوادەی كۆچكردوو و شێخانی تەریقەتی قادری كردو هیوایخواست ئەمە دوایین كۆست و ناخۆشی خانەوادەی كۆچكردوو بێت.
‎كۆسرەت رەسول وتیشی: شێخ محەمەد لەژیانی خۆیدا لەڕێگای تەریقەتی قادرییەوە وەك كەسایەتییەكی گەورەی ئایینی و كۆمەڵایەتی خزمەتێكی بەرچاوی بەئایینی پیرۆزی ئیسلام كردووەو لەچەندین وڵاتی دنیادا تەریقەتەكەیان بڵاوكردووەتەوە. 
لەبەرامبەردا شێخانی تەریقەتی قادری و خزمانی كەسنەزانی سوپاسی كۆسرەت رەسول عەلی-یان كرد كە بەشداربووە لەدەربڕینی هاوخەمی بۆیان.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو