كونسوڵی گشتی ئەمەریكا هەرێمی كوردستان جێدەهڵێت

  2020-07-07 10:07      269 جار بینراوە        کۆمێنت

پەیجی فەرمی كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ستیڤ فەیگن كونسوڵی گشتی ئەمەریكا هەرێمی كوردستان بەجێدەهڵێت و كەسێكی تر دێتە شوێنەكەی.
ستیڤ فەیگن، كونسوڵی گشتی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان باسی لەوەكردووە، لە ئێستادا ئامادەكاری دەكەم بۆ بەجێهێشتنی هەرێمی كوردستان، دوای ئەوەی دوو ساڵ وەك كونسوڵی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان دەست بەكاربووم.
باسی لەوەشكردووە، لەگەڵ خۆیدا، ئێلیزابێس رەوزنستۆك-سیلەر كە جێگری خۆی بووە ئەویش هەرێمی كوردستان بەجێ دەهێڵێت.
هەروەها، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا كونسوڵی نوێی ئەمەریكاو جێگرەكەی لە هەرێمی كوردستان دەست بەكاربن بە ناوی بۆب وۆڵەر و كەیتی كایزەر.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو