وەزارەتى دارایى روونکردنەوە لەبارەى دابەشکردنى مووچە دەدات

  2020-07-07 11:48      713 جار بینراوە        کۆمێنت

بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکاری دابەشکردنی مووچە ئاشکرا دەکا و راىدەگەینێت: بڕیارە هەفتەى داهاتوو مووچەى هەموو وەزارەت و فەرمانگەکان بدرێت بۆ ئەوەش رێکارى خۆمان گرتۆتەبەر.
مەولوود سابیر، بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند: لە بانکەکان لەگۆڕەپانێک کورسى دادەندرێت بۆ ئەوەى مووچەخۆران لەسەر کورسى دابنیشن ئەویش مەترێک زیاتر نێوانیان هەبێت، دواتر بە نۆرە سێ کەس یان پێنج کەس دەچنە ژوورەوە، تاوەکوو تەواو دەبێت هەمووش دەبێت ماسک و دەتکێشیان بەستبێت، ئەوە مەرجى پێدانى مووچەیە و رێگەنادرێـت کەس بێ ماسک و دەستکێش بچێتە بانک.
وتیشى: بڕیارە هەفتەى داهاتوو مووچەى هەموو وەزارەت و فەرمانگەکان بدرێت بۆ ئەوەش رێکارى خۆمان گرتۆتەبەر بۆ ئەوەى قەرەباڵغى دروست نەبێت، چونکە ئێستا فەرمانبەران بۆیان نییە بێن لەبانک مووچە وەربگرن، بەڵکوو بە چەکى گەورە لیژنەیەک پارەکە وەردەگرێت و دەیباتەوە لەفەرمانگەى خۆى دابەشى دەکات.
ئاماژەى بەوەشدا ئەوان لەکاتى دابەشکردنى مووچەى خانەنشینان و کەمئەندامان کێشەیان لەبانکەکان بۆ دروست دەبێت، گوتیشى: لەمووچەى شەهیدان کێشەمان نیە، بەڵام کێشەمان لەگەڵ خانەنشینان و کەمئەندامان هەیە، چونکە ئەوانە بە تەمەنن و خاوەن پێداویستى تایبەتن ناتوانن بڕۆن و بوەستن پێویستیان بە هاوکارى هەیە، ئەوەش وا دەکات فشار لەسەر بانکەکان دروست بێت.
بەرپرسەکەى وەزارەتى دارایى، دووپاتى کردەوە، کە دەبێت خانەنشینان و کەمئەندامانیش لەکاتى سەردانیکردنى بانک دەستکێش وماسک ببەستن و خۆیان لەبەریەکەوتن بپارێن، پێویستە لەکاتی وەرگرتنی مووچە فەرمانبەران و مووچەخۆران بە گشتى پابەندی مەرج و ڕێنماییە خۆپارێزییەکان بکەن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو