لاهور شێخ جه‌نگی‌: پێویسته‌ كوشتنی‌ هیشام هاشمی‌ بێ‌ سزا تێنه‌په‌ڕێت

  2020-07-07 14:21      153 جار بینراوە        کۆمێنت

لاهور شێخ جه‌نگی‌ هاوسه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان هاوخه‌می‌ خۆی‌ به‌ كوشتنی‌ هیشام هاشمی‌ شرۆڤه‌كاری ئه‌منی و سیاسی عێراقی دەربڕی و جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌و كاره‌ بێ‌ سزا تێنه‌په‌ڕێت.
لاهور شێخ جه‌نگی‌ هاوسه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر رایگه‌یاند: كه‌ پێویسته‌ كوشتنی‌ نامه‌ردانه‌ی‌ یه‌كێك له‌دره‌وشاوه‌ترین عه‌قڵیه‌ته‌كان له‌عێراق به‌بێ‌ سزا تێنه‌په‌ڕێت.
لاهور شێخ جه‌نگی‌ نووسیویه‌تی‌: هیشام هاشمی‌ كه‌سێكی‌ نیشتمانپه‌روه‌ر و پاك بوو، به‌بێ‌ ترس به‌رگری‌ له‌عێراق ده‌كرد و له‌و باوه‌ڕه‌دابوو كه‌ ده‌كرێت عێراق پێشبكه‌وێت.
هاوسه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان هاوكات سه‌ره‌خۆشی‌ له‌خێزانی‌ ئه‌و شرۆڤه‌كاره‌ عێراقییه‌ کرد و بەوبۆنەیەوە هاوخەمی خۆی دەربڕی.
شه‌وی‌ رابردوو هیشام هاشمی شرۆڤه‌كاری ئه‌منی و سیاسی عێراقی له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی‌ خۆی‌ له‌ناوچه‌ی‌ زه‌یونه‌ی‌ به‌غدای‌ پایته‌خت تیرۆر كرا.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو