وەفدێكی یەكێتی سەردانی سنووری باڵەكایەتی و برادۆستی كرد

  2020-07-07 15:27      256 جار بینراوە        کۆمێنت

وەفدێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە نوێنەرایەتی هاوسەرۆكانی یەكێتی، سەردانی سنووری باڵەكایەتی و برادۆستی كرد.
لەو سەردانەدا ژمارەیەك بنەماڵەی شەهید و كادر و پێشمەرگەی دێرینیان بەسەركردوە بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە بارودۆخی ژیان و گوزەرانیان و هەروەها بەرقەراربوونەوەی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی لەناوچەكەدا.
زوبیر عوسمان لێپرسراوی مەڵبەندی 6 ی سۆرانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەلێدوانێكیدا ئاماژەی بەوەكرد یەكێتی لە هەوڵە هەمیشەییەكانی بەردەوامە بۆ ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی لە نێوان كۆمەڵانی خەڵكی هەرێمی كوردستان و سەردانیكردنی بنەماڵەی شەهید و كادر و پێشمەرگەی دێرین بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە بارودۆخی ژیان و گوزەرانیان.
وتیشی: بۆ ئەوە هاتوون بۆ ئەو سنوورانە بۆ ئەوەی ئاشتەوایی بەرقەرار بكەنەوە كە لەماوەی رابردوو چەند كێشەیەك لە سنووری برادۆست و ناوچەكانی تر روویداوە و لە رێی فەرمانگەكانی حكومەت یاسا جێەجێ بكرێت و رێگەی یاسایی خۆی بگرێت و یاسا سەروەربێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو