مستەفا كازمی: رێگە نادەین هیچ كەسێك عێراق بكاتە وڵاتی چەتەكان

  2020-07-07 16:20      123 جار بینراوە        کۆمێنت
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند رێگە نادەین هیچ كەسێك عێراق بكاتە وڵاتی چەتەكان و رێگە بەئاژاوەگێڕی و سیاسەتی مافیاگەریش نادرێت.
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی رووداوی تیرۆركردنەكەی هیشام هاشمی رایگەیاند رێگە نادەین هیچ كەسێك عێراق بكاتە وڵاتی چەتەكان، باسی لەوەشكرد "ئەركمان ئەوەیە وەكو سەركردەكانی ئەم وڵاتە ئەو خەم و پرسەیە بۆ بەرهەم و دەستكەوتی راستەوخۆ بگۆڕین".
 كازمی وتیشی: یەكێك لەشەقامەكانی بەغدا بە ناوی هیشام هاشمی دەكەین و جەختیشی كردەوە لەوەی عێراق ناخەوێت تاوەكو بكوژان نەداتە دادگا.
سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەشی بەوە كرد ئەوەی دەستی لە خوێنی عێراقییەكاندا بێت رووبەڕووی دادگا دەكرێتەوەو رێگە بە ئاژاوەگێڕی و سیاسەتی مافیاگەری نادرێت و رێگەش نادەن هیچ كەسێك عێراق بكاتە وڵاتی چەتەكان.
ئەمە لەكاتێكدایە كە ئێوارەی دوێنێ دووشەممە 06-07-2020 ، هیشام هاشمی شرۆڤەكاری سیاسیی و ئەمنیی عێراق لەبەغدا لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراو تەقەی لێكرا و تیرۆركرا.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو