فراكسیۆنی یەكێتی لەبەغدا: كێشەی خوێندنی ناوچە دابڕاوەكان چارەسەر بكرێت

  2020-07-07 18:15      135 جار بینراوە        کۆمێنت
لایەنێك لەكۆبوونەوەكە

فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لەوەزیری خوێندنی باڵا دەكەن پەیوەندییەكی پتەویان لەگەڵ هەرێم هەبێت و بەهەماهەنگی كاربۆ چارەسەركردنی كێشەكان بكەن.
فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٠/٧/٧ سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیانكرد و لەگەڵ دكتۆر نبیل كاظم  عبدالصحاب وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی فیدراڵ كۆبوونەوە.
تەوەرێكی كۆبوونەوەكە بریتی بوو لە باسكردنی ئەو گرفت و ئاستەنگانەی كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە هاتووەتە بەردەم پرۆسەی خوێندن و كاركردن بۆ بەئەلكترۆنیكردنی پرۆسەی خوێندن.
هەروەها داوا لەوەزیری خوێندنی باڵای حكومەتی فیدراڵ كرا پەیوەندییەكی پتەویان لەگەڵ هەرێم هەبێت و بەهەماهەنگی كاربۆ چارەسەركردنی كێشەكان بكەن بەتایبەت كێشەی ئەو زانكۆو پەیمانگایانەی لەعێراق و هەرێم وەلاخراون لەچوارچێوەی وەزارەتدا ڕێكبخرێنەوەو كێشەی خوێندنی ناوچە دابڕاوەكان چارەسەربكرێت كە ساڵانە دووچاری ئاستەنگ و گرفت دەبنەوە.
فراكسیۆنی یەكێتی جەختیكردۆتەوە لەبەهێزكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولاو كاركردن بۆ ئەنجامدانی سەردان و كۆڕو سیمینار بەڕەچاوكردنی(الزمالات الدراسیة و البعثات العلمیة) بۆ خوێندكارانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا فراكسیۆنی یەكێتی بانگهێشتی وەزیری خوێندنی باڵای حكومەتی فیدراڵی كرد بۆ هەرێمی كوردستان و هەموو پشتیوانییەكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی فیدراڵ دووپاتكردەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو