لە هەرێمی کوردستان 495 كه‌سی‌ تر تووشی‌ كۆرۆنا بوون

  2020-07-07 20:12      117 جار بینراوە        کۆمێنت
نزیکەی 500 تووشبووی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارکران

وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی‌ هه‌رێم رایگه‌یاند، نزیکەی 500 تووشبووی نوێ لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو تۆمارکران و هەشت کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، 79 تووشبوو لە ماوەی یەک رۆژدا چاکبوونەتەوە.

دەقی راگەیەندراوەکە:

1. کەرەنتین: (٧٢ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)
٨٦٩ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٢٠ شوێنی جیاواز (١٨٢ هەولێر)،(٢٠٦ سلێمانی)، (٤٨١ دهۆك).

2. پشکنین: (٢٣٣٤ پشکنینی نوێ)
(٧٧٠ هەولێر)، (٦٨٤ سلێمانی)، (٥٣٨ دهۆك)، (١٨٦ گەرمیان)، (٢٠ هەڵەبجە)، (١٣٦ ڕاپەڕین).

3. تووشبوو: (٤٩٥ تووشبووی نوێ)
(١٨٦ هەولێر)
(١٧٧ سلێمانی، ٥٩ گەرمیان، ٣٩ ڕاپەڕین)
(٢٥ دهۆك)
(٩ هەڵەبجە)

4. چاکبوون: (٧٩ چاکبوون)
(٦٥ هەولێر)
(٦ گەرمیان)
(٤ دهۆك)
(٤ هەڵەبجە)

5. مردن: (٨ مردن)
(١ هەولێر)
(٥ سلێمانی)
(٢ گەرمیان)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ١٧٠٥٢ هاوڵاتی (١٦١٨٣ دەرچوو)
پشکنین ١٤٩٧٤٨ (٦٦٤٦١ هەولێر، ٤٨٥٥٧ سلێمانی، ٣٣٤٨٢ دهۆك، ١٢٤٨ هەلەبجە)
تووشبوون ٨١٣٤ (١٩٥١ هەولێر، ٥٧٤١ سلێمانی، ٢٢٨ دهۆك، ٢١٤ هەلەبجە)
چاکبوون ٢٨٦٨ (١٢١٤ هەولێر، ١٣٧٢ سلێمانی، ١٦٨ دهۆك، ١١٤ هەلەبجە)
مانەوە لە نەخۆشخانە ٤٩٩٥ (٦٩٩ هەولێر، ٤١٤٠ سلێمانی، ٦٠ دهۆك، ٩٦ هەلەبجە)
مردن ٢٧١ (٣٨ هەولێر، ٢٢٩ سلێمانی، ٤ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٧ تەمووز ٢٠٢٠

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو